ئێنریكی چاوی له گواستنه‌وه‌ی ماتا بڕیوه
له كڕینی نۆلیتۆ بێهیوا بووه
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی بارسێلۆنا له بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه هه‌وڵێكی زۆری بۆ یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكار داوه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی 3 یاریزانه‌كه‌ی پێشه‌وه بكات كه به MSN ناسراون، له‌و نێوه‌نده‌یشدا نۆلیتۆی یاریزانی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆیان كردۆته ئامانج، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری بێهیوابوون له‌و یاریزانه، بارسا كار بۆ گواستنه‌وه‌ی خوان ماتا ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، لویس ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا چاوی له گواستنه‌وه‌ی خوان ماتای یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بڕیوه.
ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزیش رایگه‌یاندووه كه ماتا زه‌حمه‌ته یانه‌ی بارسێلۆنا ڕه‌ت بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ناتوانێت تا هاوینی داهاتوو بۆ هیچ یانه‌یه‌ك بجولێت.
خوان ماتای ته‌مه‌ن 27 ساڵان، له 2008 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤالێنسیاوه كردووه، دواتر له 2011 بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نی گواسترایه‌وه، پاشان له 2014 به‌ره‌و یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان هات.