رووسیا بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت پشتگیری ئۆپیك دەكات

.رووسیا ئامادەیی خۆی پیشانداوە، كە ھاوكاری وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك بكات بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت

 K24 - مۆسكۆ:

رووسیا ئامادەیی خۆی پیشانداوە، ھاوكاری وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك بكات بە ئامانجی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت.

رووسیا رایگەیاندووە، ئامادەیی پیشانداوە، بۆ پشتگیریكردنی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك بە ئامانجی كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت وبەرزكردنەوەی نرخی نەوت.

ئەلیكساندر نۆڤاك وەزیری وزەی رووسیا لەگەڵ ئیلیخیا دیلبینۆ وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا كۆبووەوە، بۆ ئەوەی رێكبكەون لە سەر بەرھەمھێنان و جێگیركردنی نرخی نەوت.

وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا رایگەیاند، رووسیا ئامادەیە بۆ ھاوكاری ئۆپیك و ئامادەی كۆبوونەوەكانی ئۆپیك دەبێت.

Fly Erbil Advertisment