ليژنه‌ى ئاساييكردنه‌وه سه‌ردانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌كات
بڕياره ئه‌مڕۆ، شاندى ليژنه‌ى ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى سياسى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان بكات.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره ئه‌مڕۆ، شاندى ليژنه‌ى ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى سياسى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان بكات.
سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ، كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان، مه‌لا به‌ختيار، رايگه‌ياند، پارتيى ديموكراتيى كوردستان ڤيتۆى له‌سه‌ر كه‌س دانه‌ناوه و كار بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت.
پێشتر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد و پێشمه‌رجى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ پارتيى ديموكراتيى كوردستان ئه‌وه‌يه سه‌رۆكى په‌رله‌مان و وه‌زيره‌كانى له كابينه‌ى حكومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانيان.
بزووتنه‌وه‌كه ئاماده‌يى ده‌ربڕيوه پێشوازى له‌و شانده بكات، كه له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان پێكهێنراوه.
هاوكات بڕياره دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، شانده‌كه، سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان ده‌كه‌ن، كه له دوو رۆژى رابردوودا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به پرسى ريفراندۆم راگه‌ياندبوو و داوايكردبوو، پێش ريفراندۆم زه‌مينه سازى بۆ ئه‌و پرسه بكرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ ناكات، به‌ڵام له‌و باره‌يه‌وه مه‌لا به‌ختيار گوتى: بڕيارمان وابووه هه‌موومان به‌شدارى بكه‌ين و ئاگادارى ئه‌وه نييم، سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌شدارى نه‌كات.
مه‌لا به‌ختيار ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، دواى بڕياردان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ بارزانى ئه‌نجامده‌درێت.