گۆڕانكاری به‌سه‌ر ریزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان دا هات
ململانێی شۆخه‌كان گه‌رمه
K24 ـ هه‌ولێر:
دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه، ریزبه‌ندی نوێی تێنسزانانی جیهان راگه‌یاندرا، له‌سه‌ر ئاستی پیاوان هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووی نه‌دا و جۆكۆڤیچ به بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كه‌ی مێلبۆرن شوێنی خۆی له لوتكه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه قایمتر كرد، به‌ڵام له ئاستی خانمان وه‌ك هه‌میشه گۆڕانكاریی به‌رده‌وامه.
له ئاستی پیاوان گۆڕانكاری روونادات
فیدراسیۆنی تێنسی جیهانی (ATP)، هه‌میشه دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی گراند سلام و ماسته‌رز ریزبه‌ندی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی 2 ساڵیشه به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی نازناوه‌كان گۆڕانكاری له‌سه‌ر لیستی ریزبه‌ندییه‌كه روونادات و ته‌نیا له خواره‌وه جێگۆڕكێ ده‌كرێت.
له ریزبه‌ندییه نوێیه‌كه‌دا جۆكۆ خاڵه‌كانی بۆ 16 هه‌زار و 790 خاڵ زیاد كردووه، له‌و كاته‌ی ئاندی مارای به‌ریتانی به 8 هه‌زار و 945 خاڵ خانه‌ی دووه‌می گرتووه، رۆجێ فێدرێریش به 8 هه‌زار و 795 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت.
ستانیش ڤاڤرینگای سویسری، رافائێل نادالی ئیسپانی و داڤید فیرێر له خانه‌كانی چواره‌م تا شه‌شه‌م دێن.
جۆكۆڤیچ ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی سربیا بۆ جاری شه‌شه‌مین گراند سلامی برده‌وه، كۆی نازناوه‌كانی له پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كان گه‌یانده 11 نازناو، ئه‌گه‌ر به‌م ئاستبه‌رزییه‌ی به‌رده‌وام بێت ره‌نگه ریكۆردی رۆجێ فێدرێر بشكێنێت كه خاوه‌نی 16 نازناوه.
ململانێی شۆخه‌كان گه‌رمه
له ریزبه‌ندی باشترین تێنسزانانی جیهان بۆ ئاستی خانمان، ئه‌گه‌رچی سێرینا و‌لیامز له یاری كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه تامی شكستێكی جه‌رگبڕی چه‌شت، به‌ڵام هه‌ر له پێشه‌نگ مایه‌وه، خانمه تێنسزانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیایش ئه‌نجیلیك كێربه‌ر له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌وه به‌ره‌و خانه‌ی دووه‌م هه‌ڵكشا، له به‌رانبه‌ردا هالیپ سیمۆناش به‌هۆی ماڵئاواییكردنی له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تی میلبۆرن بۆ خانه‌ی سێیه‌م داكشا.
راداڤانیسكا، ماگاروزا، شاراپۆڤا، فلاڤیا پێننێتا، كارلا سوارێز، پێترا كڤیتۆڤا له خانه‌كانی چواره‌م تا نۆیه‌م دێن.