هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى نێچيرڤان بارزانى ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى حكومه‌تى هه‌رێم، نێچيرڤان بارزانى،به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى كۆميته‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ناكات.
K24 – سلێمانى:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى حكومه‌تى هه‌رێم، نێچيرڤان بارزانى، به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى كۆميته‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ناكات.
بڕياره كۆبوونه‌وه‌ى نێوان كۆميته‌ى ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى سياسى هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كاتژمێر 11:00ى پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌ستپێبكات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، كۆبوونه‌وه‌كه، له ماڵى نه‌وشيروان مسته‌فا ئه‌نجامده‌درێت.
ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، زانيارى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌سته هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى نێچيرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى كۆميتهكهدا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هاوكات، ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌نجامده‌درێت.
بڕياره رۆژ نوورى شاوهيس و مه‌حموود محه‌ممه‌د له لايه‌ن پارتييه‌وه له برى نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.