ئایا ڤایرۆسی زیكا گەیشتووەتە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست

ڤایرۆسی زیكا لە وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتانی ئەمریكای لاتینی بڵاو بووەتەوە، ئایا ڤایرۆسی زیكا گەیشتووەتە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

K24 - ھەولێر:

ڤایرۆسی زیكا لە وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتانی ئەمریكای لاتینی بڵاو بووەتەوە، ئایا ڤایرۆسی زیكا گەیشتووەتە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

رێباز لەك پسپۆری تەندروستی گشتی لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژباش لە كوردستان 24 رایگەیاند: مرۆڤایەتی زانیاری كەمیان لە سەر ڤایرۆسی زیكا ھەیە، بەتایبەت رێگاكانی گواستنەوە و خۆپاراستن و بەكارھێنانی دەرمان.

گوتیشی: ئەو ڤایرۆسە لە رێگەی گازگرتنەوە نەخۆشیەكان دەگوازێتەوە، گۆڕانی كەش و ھەوا ھۆكار بووە بۆ بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

ڤایرۆسی زیكا بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1947 لە دارستانی زیكا لە وڵاتی ئۆگەندا دۆزرایەوە، بەڵام نە ببوو بە ھەڕەشە چونكە كەم كەس توشی دەبوو، بەڵام لە ئێستادا بە خێرای بڵاو دەبێتەوە و ئێستا ھەڕەشەیە بۆ وڵاتی بەرازیل.