كهتيبهى ئهندازيارى پێشمهرگه: 120 تۆن ماددهى تهقهمهنى داعش پووچهڵكراونهتهوه
"بە گشتی لە ساڵانی 2014 و 2015دا، ھێزەكەیان 10ھەزار و 465 بۆمبی چێندراوییان پوچهڵ كردووەتەوە كە دەكاتە 120 تۆن ماددەی تی ئێن تی".
K24 – ھەولێر:
فەرماندەی كەتیبەی ئەندازیاری سەر بەهێزەكانی پشتیوانی یەك، مەحموود كاكەیی ئاماری چالاكییە سەربازییەكانی ھێزەكەیان لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی داعشەوە ئاشكرا دەكات.
مەحموود كاكەیی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: "بە گشتی لە ساڵانی 2014 و 2015دا، ھێزەكەیان 10ھەزار و 465 بۆمبی چێندراوییان پوچهڵ كردووەتەوە كە دەكاتە 120 تۆن ماددەی تی ئێن تی".
مەحموود كاكەیی گوتی: "ھێزەكانمان لە 1/1/2015 تاكو 31/12/2015 زیاتر لە 5522 بۆمبی چێندراو و 464 پارچە تەقەمەنیان پووچەڵكردووەتەوە، ھاوكات 50 ئۆتۆمبێل و تانكی بۆمبڕێژ كراویشیان پوچهڵ كردووەتەوە، ئەمەش سەرەڕای پشكنینی 65 كيلۆمەتر رێگەوبان و 32 خانوو".
فەرماندەی كەتیبەی ئەندازیاری گوتیشی: "كادری ئەندازیانی بۆ سەركەوتن لە ئەركەكانیاندا پێویستە دوو تایبەتمەندیان ھەبێت، یەكەم، ئازایەتی و چاونەترسییە و دووەم تۆكمەبوون بە زانستی پێشكەوتوو دەربارەی پێكھاتەكانی بۆمبەكان و چۆنێتی پووچەڵكردنەوەیان".