له خولی پله‌یه‌كی كوردستان ریژه‌یه‌كی زۆری سه‌ركه‌وتن تۆمار كرا
یانه‌كانی، گازی باكوور، ئاشتی، سیروانی نوێ و كۆیه بردیانه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به یارییه‌كانی گەری یه‌كه‌می ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان هات.
له شاری كه‌ركووك گازی باكوور میوانداریی یانه‌ی ئاكرێی كرد و یارییه‌كه‌شی به 2 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك لێ برده‌وه.
له ده‌ڤه‌ری بارزان یانه‌ی هه‌ڵۆ میوانداریی یانه‌ی سه‌وره‌ی شاری كه‌ركووكی كرد، به‌بێ هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی هیچ لایه‌كیان یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد و خاڵه‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد.
یانه‌ی سۆرانیش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ گه‌شتی سلێمانی كرد، یارییه‌كه‌یش به گۆڵێكی بێبه‌رانبه‌ر به سوودی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و هانده‌ر كۆتایی هات.
هه‌ر له شاری سلێمانی یانه‌ی ئاشتی و ئاڵتون كۆپری رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یانه‌ی ئاشتی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
یانه‌ی كۆیه وه‌ك تاكه یانه‌ی ئه‌م گه‌ڕه توانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگ له دژی یانه‌ی سێمێل تۆمار بكات و به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، هه‌ردوو یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون.
خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 بە بەشداریی 15 یانە كە بە سەر 3 كۆمەڵه دابەش كراوە بەرێوە دەچێت.