هێمن هه‌ورامى: فيدراڵيزم له عێراقدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
سنووره‌كان ته‌نيا له‌سه‌ر نه‌خشه ماونه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتنى داعش ئه‌نجامى سياسه‌تى هه‌ڵه‌ى مالكى بوو.
K24 – واشنتن:
له زانكۆى جۆنز هۆپكينزى واشنتن سمينارێك بۆ به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتيى ديموكراتى كوردستان، هێمن هه‌ورامى ساز كرا.
له سيميناره‌كه‌دا، هێمن هه‌ورامى پوخته‌يه‌كى له باره‌ى ره‌وشى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.
هێمن هه‌ورامى گوتيى: هه‌رێمى كوردستان ده‌يه‌وێت ببێته كاره‌كته‌رێكى كارا له ناوچه‌كه‌دا و چيديكه نايه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ى ئيراده‌ى خۆى بڕيارى به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
گوتيشى: ئێمه نامانه‌وێت بكه‌وينه ژێر كاريگه‌رى خراپى ده‌وڵه‌ته فاشيله‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
له باره‌ى داعشه‌وه، گوتى: داعش نه‌خۆشييه‌كى قووڵه و يه‌كێك له هۆكاره‌كانى درووستبوونى داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سياسه‌تى هه‌ڵه‌ى نوورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق، كه گوێى به هۆشدارييه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى نه‌دا، كاتێك له سه‌ره‌تاى 2014 ئاگادارى كرده‌وه له سه‌رهه‌ڵدانى مه‌ترسييه‌كانى داعش.
هه‌روه‌ها گوتى: كاتێك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌ماندا باسى پرسى ريفراندۆمى كرد، داعش هێرشيكرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و رێكخراوه مه‌ترسيدارترين رێكخراوى تيرۆريستييه و جيايه له قاعيده و ته‌كفيرييه سه‌له‌فييه جيهادييه‌كان و ئه‌فسه‌رانى پێشووى به‌عس تێيدا دژى خواسته‌كانى كورد كارده‌كه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، له ماوه‌ى رابردوودا هێزى پێشمه‌رگه توانيويه‌تى 27 هه‌زار كيلۆمه‌تر چوارگۆشه له ژێر ده‌ستى داعش رزگار بكات.
له باره‌ى مووسڵه‌وه، هێمن هه‌ورامى گوتى: ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌يه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تى عێراق ئاماده نييه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌يه و ره‌نگه پرۆسه‌كه دوا بكه‌وێت.
سه‌باره‌ت به پرسى سيستمى سياسى و چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستان، هێمن هه‌ورامى رايگه‌ياند، رابردوو ئه‌وه‌ى ده‌رخست، كه سيستمى فيدراڵى له عێراقدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌رێمى كوردستان داخوازى خۆى هه‌يه و پرسيارى هه‌ره گرنگ له دواى داعش ئه‌وه‌يه، بۆشاييه‌كه چۆن پڕ ده‌كرێته‌وه و ئايا هه‌مان ئه‌زموونى رابردوو دووباره ده‌كرێته‌وه، ياخود پڕۆژه‌يه‌كى نوێ دێته كايه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، كورد ده‌يه‌وێت، به وتوێژ و دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌كدا ئه‌و پرسه يه‌كلا بكرێته‌وه و كورد نايه‌وێت به‌شێك بێت له شكستى عێراقێكى شكستخواردوو. هه‌ربۆيه داواى ريفراندۆم ده‌كات بۆ ده‌ستنيشانكردنى چاره‌نووسى خۆى.
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پێش درووستبوونى قه‌يرانى دارايى به گوێره‌ى هه‌موو راپۆرته ميدياييه‌كان پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌دا شه‌ش تێپه‌ڕيكردبوو.
هه‌ر له باره‌ى داهاتووى كوردستانه‌وه، هێمن هه‌ورامى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له ئێستادا سنووره‌كان ته‌نيا له‌سه‌ر نه‌خشه ماونه‌ته‌وه و په‌نجه‌ى بۆ سنوورى نێوان يه‌مه‌ن و سعووديه، سووريا و لوبنان، عێراق و سووريا راكێشا و گوتى: سنووره‌كان له واقيعدا تێكشكاوون و هه‌ر له بنه‌ڕه‌تيشه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى خواستى خه‌ڵك نه‌كێشرابوون.
له كۆتايى سيميناره‌كه‌شيدا، هێمن هه‌ورامى، سه‌رنجى راكێشا بۆ وته‌يه‌كى به‌رپرسانى ئيداره‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له ناوه‌ڕاستى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، و گوتى: ئه‌و كات ده‌يانوت كورده‌كان په‌تاته‌ى گه‌رم بوون، بۆيه خووران، به‌ڵام ئێستا كورد نايه‌وێت بخورێت و ده‌يه‌وێت له‌سه‌ر مێزه‌كه دابنيشێت و نان بخوات.