هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گوندێكی ستراتیژیان له میحوه‌ری مه‌خموور رزگاركرده‌وه
"داعش له‌و گونده قه‌زای مه‌خمووری بۆردومان ده‌كرد"
K24 – مه‌خموور:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور گوندێكی ستراتیژیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه، به‌مه‌ش مه‌ترسی بۆردومانكردنی قه‌زای مه‌خموور له‌لایه‌ن داعشه‌وه دووركه‌وته‌وه.
عه‌قید نازم هه‌ركی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 راگه‌یاند: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به به‌شداری فه‌وجێكی سوپای عێراق و چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی كودیله".
عه‌قید نازم هه‌ركی گوتی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه گونده‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه، به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی كودیله مه‌ترسی بۆردومانكردنی مه‌خموور دوورده‌كه‌وێته‌وه، چونكه داعش پێشتر له‌و گونده‌وه قه‌زای مه‌خمووری بۆردومان ده‌كرد".
ئه‌و عه‌قیده‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش له‌و شه‌ڕه‌دا رۆڵی زۆریان گێڕاوه و چه‌كدارانی داعشیان بۆردومانكرد".
روونیشیكرده‌وه: "له‌و شه‌ڕه‌دا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید نه‌بووه ته‌نها ژماره‌یه‌كیان برینداربوونه".
ئه‌و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه: "دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش گوندی كه‌رمردی له میحوه‌ری مه‌خموور رزگاركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرا نه‌كراوه، بڕیاردرا له‌گه‌ڵ رزگاركردنه‌وه‌ی كودیله ئه‌ویش رابگه‌یه‌ندرێت".