ئایا بریاره‌كانی ئه‌مڕۆی حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به مووچه جێبه‌جێ ده‌كرێن؟
"بڕیاره‌كان له توانای حكوومه‌تدان و پێشتر دیراسه‌یان بۆكراوه بۆیه ده‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێن"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، ئایا ده‌توانرێت ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكرێن؟
دكتۆر ئاراس خۆشناو كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری كارگێڕی و ئابووری بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئه‌و بڕیارانه له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدابوون و پێشتر دیراسه‌یان بۆكراوه، بۆیه ده‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێن".
د.ئاراس خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "هه‌روه‌ك گوته‌بێژی حكوومه‌ت روونیكرده‌وه، ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌ت پڕۆسه‌یه‌كی كاتییه بۆ پاشه‌كه‌وت كردن نه‌وه‌ك چاكسازی بێت، ئه‌وه‌ش له رووی زانستییه‌وه باشترین ئه‌لته‌رناتیڤ بوو له به‌رده‌م حكوومه‌ت په‌یڕه‌وی بكات".