كۆمه‌ڵى ئيسلامى: پشتگيرى ريفراندۆم ده‌كه‌ين

ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان رايگه‌ياند، ئێمه‌ پشتيوانى له‌ ريفراندۆم ده‌كه‌ين، به‌ڵام ده‌وڵه‌تى كوردستان زه‌مينه‌سازى ده‌وێت.

K24 – سلێمانى:

ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان، محه‌ممه‌د حه‌كيم، رايگه‌ياند، ئێمه‌ پشتيوانى له‌ ئه‌نجامدانى راپرسى له‌ باره‌ى چاره‌نووسى كوردستان ده‌كه‌ين، به‌ڵام درووستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستان پێويستى به‌ زه‌مينه‌ سازييه‌.

دواى ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان لیژنه‌ی كاراكردنی په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رايگه‌ياند، داوامانكردووه‌ مووچه‌ چاكبكرێت و لیژنه‌كه‌ش بڕیاری ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مانی كوردستان بدات.

گوتيشى: له‌ نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان پرسيارمان له‌سه‌ر درووست بووه‌ له‌ باره‌ى ئيفليجبوونى په‌رله‌مان.