ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ریفراندۆم
"ده‌رفه‌تێك ره‌خساوه پێویسته میلله‌تی كورد سوودی لێ وه‌رگرێت".
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڵكه‌وت عه‌بدووڵا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس رایگه‌یاند: "هه‌لومه‌رجێك بۆ كورد ره‌خساوه پێویسته سوودی لێ وه‌ربگرێت".
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كه‌ناڵی كوردستان 24، هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس گوتی: "له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕه‌كانی داعش و رۆڵی پێشمه‌رگه و رۆڵی كاریگه‌ری كورد له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، وایكردووه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا باس له‌وه بكرێت گه‌لی كورد له باشوور ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت حوكمڕانی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت".
هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "مادام ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ ئێمه ره‌خساوه، پێویسته میلله‌تی كورد بۆ خۆی سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت، نه‌هێڵێت له ده‌ستی بچێت، چونكه ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی دێنه ئاراوه ده‌شێ كه هه‌ڵئه‌كه‌وێ جارێكی‌تر به ئاسانی نه‌یه‌ته ئاراوه".