ئامه‌د: به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ هاووڵاتیان ناچار ده‌كات ناوچه‌ی سوور جێبێڵن
باكووری كوردستان له ره‌وشێكی سه‌ختدایه
K24 – ئامه‌د:
به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان، هاووڵاتیان ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د به‌ره‌و شوێنێكی دیكه‌ی ئارام جێ‌دێڵن.
ناوچه‌ی سوور ناوه‌ندی بازرگانی شاری ئامه‌ده، كه‌چی ئێستا بووه‌ته مه‌یدانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له نێوان په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بارودۆخی باكووری كوردستان لە رەوشێكی سەختدایە.