حه‌يات: بارزانى گوێ به فشاره‌كان نادات و سووره له‌سه‌ر ريفراندۆم
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، گوێ به فشاره‌كانى ئه‌مريكا و ئه‌وروپا بۆ دواخستنى پرسى راپرسى له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان نادات و سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى راپرسييه‌كه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، گوێ به فشاره‌كانى ئه‌مريكا و ئه‌وروپا بۆ دواخستنى پرسى راپرسى له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان نادات و سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى راپرسييه‌كه.
هه‌روه‌ها بارزانى ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى ئه‌و لايه‌نه كوردييانه كرد، كه نه‌يارى ئه‌وه‌ن له‌م ئانوساته‌دا ريفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه ماناى ده‌ستبه‌جێ راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كورديى نييه. ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانيش به پێويستى ده‌زانن، ته‌وافق و يهكڕيزى له هه‌رێمى كوردستاندا درووست بێت، به‌ڵام ژماره‌يه‌ك له هێزه سوننى و شيعييه‌كانى عێراق ئه‌و هه‌نگاوه به "ناده‌ستوورى" ده‌زانن.
شاندێكى يه‌كێتى ئه‌وروپا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه كوردييه‌كان داواى لێ‌كردن، پرسى ئه‌نجامدانى راپرسى دوابخه‌ن و له پاڵ ده‌وڵه‌تى عێراقدا بمێننه‌وه.
له ئاستى ناوخۆشدا ژماره‌يه‌ك له لايه‌نه سياسيه‌كان و كه‌سايه‌تييه‌كان داوايانكردووه، زه‌مينه سازى و كه‌شى گونجاو بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌يه بڕه‌خسێنرێت.
بارزانى له په‌يامێكدا، رايگه‌ياند، ئه‌و هه‌ڵوێستانه نالۆژيكى و ناڕه‌زان و ناكرێت چيديكه نكوڵى له مافى كورد و ناسنامه و پرسى نه‌ته‌وه‌يى كورد له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بكرێت، جا له ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت.
هه‌روه‌ها له په‌يامه‌كه‌دا هاتبوو: "اتی ئەوە هاتووە و دەرفەتەكان لەبارن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لەڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات. ئەو ڕیفراندۆمە بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە بەڵكو بۆ ئەوەیە كە ئیرادە و ڕای گەلی كوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆی بزاندرێت و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لە كات و دۆخی گونجاو‌دا ئیرادە و بڕیاری گەل جێبەجێ بكات. دیاریكردنی چارەنووس و ڕیفراندۆمیش لە پڕۆسەیەكی ئاشتیانە و سەردەمیانەدا دەبێت و لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف دەبێت و دوور لە توندوتیژی و لەڕێگەی تەفاهوم و دیالۆگدا ئەنجام دەدرێت و هەڕەشەیش بۆ سەر هیچ لایەك دروست ناكات. لە بابەتی فیدڕالیزم و هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش سەرباری بوونی دژایەتیی دەرەكی بەڵام پێداگری و خۆڕاگری و ویستی گەلی كوردستان وای كرد كە ببێتە ئەمری واقع و جیهان مامەڵەی لەگەڵ بكات و بە هیچ شێوەیەكیش نەبووە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵات و لایەنێك. ئێستایش ئەوەی لە سۆنگەی بێویژدانی و سووكایەتیكردنەوە سەیری مافی ڕەوا و سرووشتیی گەلی كوردستان بكات لە ڕاستیدا خوازیاری ئەوە نییە سەقامگیری و ئاشتی بەرپا ببێت و بۆچوونەكەی هیچ بەهایەكی نییە".
له په‌يامه‌كه‌يدا بارزانى ره‌خنه‌ى له داڕێژه‌رانى نه‌خشه‌ى سايكس بيكۆ گرتبوو، هه‌روه‌ها نموونه‌ى به‌و ناوچانه هێنابوويهوه كه هه‌رێمن و هاوشێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون و تێيدا هاتبوو: "ئەگەر گەلی كوردستان چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵكی تر مافی سەربەخۆیی وەك دیاری پێشكەشی بكات ئەوە هیچ كات سەربەخۆیی وەدەست ناهێت. ئەو مافە بوونی هەیە و دەبێ گەلی كوردستان داوای بكات و پیادەی بكات. هەموو لایەك ئەو ڕاستییە باش دەزانێ كە ناوچەكەمان و بە تایبەت كوردستان بە بێ ڕەچاوكردنی ئیرادەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەكە دابەش كراوە و ئەوەیش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی قووڵ و سەد ساڵ شەڕ و ئینكار و ناسەقامگیریی. ئەوانەی هۆكاری ئەو دابەشكردنە بوونە زۆر بە باشی دەزانن كە چ هەڵەیەكی گەورەیان ئەنجام داوە بەڵام ئامادە نین دان بە فەشەلی سیاسەتی سەد ساڵەی خۆیاندا بنێن. هیچ ڕەوایش نییە كە لەبەر خاتری بەرژەوەندیی سیاسی و ڕازیكردنی خەڵكی تر مافی گەلی كوردستان نادیتە بگرن. ئایا ئەوان ڕێگە بە خۆیان دەدەن كۆسپ و تەگەرە بۆ مافی گەلانی خۆیان دابنێن؟ كوردستان خاوەنی هەموو تایبەتمەندییە جیوگرافی و مێژوویی و مرۆڤییەكانە. هەروەكچۆن سكۆتلەندا و كاتالۆنیا و كیوبێك و شوێنەكانی تر ئەو مافەیان هەیە ڕای خۆیان لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن كوردستانیش خاوەنی ئەو مافەیە و جێگەی نیقاش نییە".
بارزانى ره‌خنه‌ى له هه‌ندێك سياسيى كورد گرتبوو، تێيدا هاتبوو: "مایەی سەرسووڕمانیشە هەندێ كەس لەناوخۆدا پاساو بۆ ئینكاركردنی مافی گەلی كورد یان دواخستنی دەهێننەوە و باس لە سازكردنی زەمینە دەكەن. ڕیفڕاندۆم و زانینی ڕای گەلی كوردستان بۆ دیاریكردنی چارەنووس مافێكی ڕەهایە و پێویستی بە زەمینەسازی نییە. هێنانەوەی پاساو بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لە دوودڵی و بێ بڕواییەوە دێت بەرانبەر مافی ڕەوای گەلی كوردستان. پێداگریی هەندێ خەڵكی ناوخۆ لەسەر ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لەبەر ئەوەیە چونكە دەزانن دەرفەتێكی زێڕین هەیە و دەیانەوێ لەباری بەرن. هەر ئەو جۆرە خەڵكانەیش دواتر ئیدعای ئەوە دەكەن كە دەرفەت بۆ پیادەكردنی مافی چارەنووسی گەلی كوردستان هەبوو بەڵام سەركردایەتی سیاسیی كوردستان نەیكرد".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان مه‌سروور بارزانى، له رێگه‌ى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، رايگه‌ياند، "عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى جوگرافياى هه‌ڵه بنياتنراوه و به درێژايى سه‌ده‌يه‌ك هه‌وڵدرا ببێته ده‌وڵه‌تێك به‌ڵام شكستى هێنا".
گوتيشى: "هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ركه‌وتنى داعش له ناوچه‌كه هۆى سياسييه".
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان سالار مه‌حموود بۆ حه‌يات گوتى: "ئێستا كاتێكى زۆر گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانى راپرسى، چونكه ئه‌و مافه پێويستى به‌وه‌يه كۆده‌نگى ميلى له باره‌وه بێته دى".
گوتيشى: "به‌ڵام پێويستمان به‌وه‌يه ته‌وافق و يهكڕيزى له هه‌ڵوێستى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان بێته دى و په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و ياسايهكى تايبه‌ت به‌و پرسه په‌سند بكرێت و دواتر واده‌يه‌كى گونجاو بۆ ئه‌نجامدانى راپرسى دابنرێت".
روونيشيكرده‌وه، هێزه كوردييه‌كان رووبه‌ڕووى كێشه و ناكۆكى بوونه‌ته‌وه له باره‌ى ميكانيزى ئه‌نجامدانى راپرسييه‌وه.هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى كرده‌يى بنرێن، به‌ڵام ئه‌و پرسه‌يه به لايه‌نێك به ته‌نيا جێبه‌جێ نابێت و پێويستمان به هه‌ماهه‌نگى زياتره و له ئێستاشدا ليژنه‌يه‌ك به ناوى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ستنيشانكراوه".
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى هێزه نيشتيمانييه‌كان، كه گه‌وره‌ترين كوتله‌ى سوننه‌كانه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، عه‌بدولقه‌هار سامه‌ڕائى، رايگه‌ياند،
راپرسى مافى گه‌لانه، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆبوونى هه‌رێمى كوردستان كاريگه‌رى له‌سه‌ر عێراق درووست ده‌كات و به‌و پێيه‌ى هه‌رێمى كوردستان پايهيهكى بنه‌ڕه‌تييه له سه‌قامگيرى عێراقدا.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رێم به‌شێكه له ئاسايش و سياسه‌ت و ئابوورى عێراق و هه‌رسێ ده‌وڵه‌تى عێراق و توركيا و ئێرانى يهكخستووه و سه‌ربه‌خۆبوونى له‌م كاته‌دا هه‌نگاوێكى قورسه.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى، سه‌ليم شه‌وقى رايگه‌ياند،
راپرسى ناكۆكه له‌گه‌ڵ مادده‌ى يه‌كه‌مى ده‌ستوور و بانگهشهيهكى نا ره‌وايه، به تايبه‌تى بارزانى يه‌كێك بووه له نووسه‌ره‌كانى ده‌ستوور و بانگهوازهكهشى ناكۆكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و پێچه‌وانه‌ى رێككه‌وتنه سياسييه‌كانه".
سه‌رچاوه: حه‌يات