دوو سیناتۆرى ئهمریكى له ههوڵدان یارمهتى دارایى وڵاتهكهیان بۆ كورد دابین بكهن
"ئێستا کورد پێویستى بە یارمەتی داراییە بۆ دابینکردنی مووچەی پێشمەرگە, ئەمەش بەرپرسیارێتی ئەمریکایە ھاوکاریان بکات".
K24 – واشینتۆن:
دوو سیناتۆری ئەمریکی بەنیازن پڕۆژە یاسایەک پێشکەش بە کۆنگرێسی وڵاتهكهیان بکەن، بەمەبەستی ھاوکاریکردنی دارایی ھەرێمی کوردستان بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە ئابوورییەی رووبەڕووی بووەتەوە.
رۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە: "لێنزی گرایھام و جۆن مهككین، سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکن، بههۆیهوه ئهمریكا به زووترین كات یارمەتی دارایی بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت".
رۆژنامەکە نووسیویهتى: "بەھۆی قەیرانی دارایی و راگرتنی بوودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، کوردستان نەیتوانیووە مووچەی ھێزی پێشمەرگە بدات".
لەوبارەیەوە، سیناتۆرى ئهمریكى لێنزی گرایھام گوتوویهتى: "ئێمە لەھەوڵداین بۆ دۆزینەوەی رێگایەک تاوەکو پارە بگەیەنینە دەست کورد".
بەڵام واشینتۆن پۆست ئاشكرایكردووه: "ھەندێ کۆنگرێسمانی دیکە پێیانوایە ئەو ھەنگاوە، رەنگە کێشەی زیاتر لە عێراق دروست بکات و ئەو وڵاتە پارچە پارچە بکات".
جۆن مەککین، لەبارەی ھەوڵەکانی بۆ ھاوکاریکردنی کوردستان، بەرۆژنامەکەی راگەیاندووه: "ئێستا کورد پێویستى بە یارمەتی داراییە بۆ دابینکردنی مووچەی پێشمەرگە و ئەمەش بەرپرسیارێتی ئەمریکایە ھاوکاريیان بکات".