بارزانى و لايه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه
بڕياره سبه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فراوان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان ئه‌نجامبدات.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فراوان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان ئه‌نجامبدات.
فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان تايبه‌ت به كوردستان 24ى رايگه‌ياند، سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى مه‌سعوود بارزانى و لايه‌نه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ئه‌نجامده‌درێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ستيپێكردووه.
رۆژى 3ى شوبات/ فێبرايه‌ى 2016، شاندى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌ردانى باره‌گاى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيان له‌شارى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه كۆبوونه‌وه.
هه‌ر هه‌مان رۆژ شانده‌كه، سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامييان له شارى سلێمانى كرد.
پێشتريش، شانده‌كه سه‌ردانى پارتيى ديموكراتيى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستانيان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى راوبۆچوونى لايه‌نه‌كان له باره‌ى داواكارييه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى هه‌رێم وه‌ربگرن.
له كۆتايى مانگى رابردوودا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسيه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه تايبه‌ت بوو به تاوتوێكردنى ره‌وشى سياسيى هه‌رێم و قه‌يرانه‌كان باس له كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێم كرا.
هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى به‌شدارييان له كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌مى لايه‌نه سياسييه‌كان و بارزانى نه‌كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارزانى رايگه‌ياند، پێويسته ليژنه‌يه‌ك بۆ سه‌ردانى لايه‌نه‌كان پێكبهێنرێت و ئه‌و ليژنه‌يه رۆژێك دواتر پێكهات.
پارتيى ديموكراتيى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلامى له ئاستيى باڵادا ئه‌نداميان له ليژنه‌كه هه‌يه و فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌كه ده‌كات و بڕياره‌كانى ئه‌و ليژنه‌يه پابه‌ندكار ده‌بن بۆ لايه‌نه‌كان.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌كه‌دا، بڕيارى پێويست له باره‌ى چۆنێتى كاراكردنه‌وه‌ى ره‌وشى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بده‌ن.
پارتيى ديموكراتى كوردستان له سه‌ره‌تاى ئۆكتۆبه‌رى 2015دا رايگه‌ياند، ئه‌و رێككه‌وتنه سياسييه‌ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له 17ى نيسانى 2014 واژوويان كردبوو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و بڕياره، رۆژى 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2015، پارتيى ديموكراتى كوردستان ره‌تيكرده‌وه يوسف محه‌ممه‌د چيديكه وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بناسێنێت.
به‌و هۆيه‌وه له بازگه‌ى شێراوه‌ى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك رێگه نه‌درا يوسف محه‌ممه‌د سه‌ردانى هه‌ولێر بكات.
هاوكات چوار وه‌زيرى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش له كابينه‌ى حكوومه‌ت دوورخرانه‌وه.