نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: 200 ملیۆن ژن قوربانین
"خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان زیادی كردووه"

K24- هەولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، 200 ملیۆن ژن له جیهاندا رووبه‌ڕووی خه‌ته‌نه‌كردن بوونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له قوربانیيه‌كان له وڵاتی میسره.
یونسێف راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: "دوو سه‌د ملیۆن له كچان و ژنانی جیهان رووبه‌ڕووی خه‌ته‌نه‌كردن بوونه‌ته‌وه و نیوه‌یان له میسر، ئه‌سیوپیا، هه‌روه‌ها ئیندۆنیسیایه".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له‌نێو قوربانیه‌كاندا 44 ملیۆن كه‌س له ته‌مه‌نی ژێر چوارده ساڵیدان، هه‌روه‌ها له ناو ئه‌و 30 وڵاته‌ی زۆرترین رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی تێدا تۆماركراوه، زۆربه‌یان له‌نێو منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵیدان.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، تاكو ئێستا سۆماڵ، كينيا، هه‌روه‌ها جیبۆتی له‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرترین رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی تێدا تۆمارده‌كرێت و له 30 وڵاتی دیكه رێژه‌ی ئه‌نجامدانی خه‌ته‌نه‌كردن تێیدا دابه‌زیوه.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی یونسێف له‌كاتێكدایه به به‌راورد به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری قوربانیه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، 70 ملیۆن كه‌س زیادی كردووه. به‌گوێره‌ی پلانێكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێویسته تا ساڵی 2030 خه‌ته‌نه‌كردنی ره‌گه‌زی مێینه له 193 وڵاتی جیهان كۆتایی پێبێت.