بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی "دژی" بڕیارێكی حكوومه‌ته
كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه و دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و بڕیاره راده‌گه‌یه‌نێت.
دكتۆر شوان قه‌ڵادزه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، " كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سزادانه و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، شوان ره‌خنه‌ی له لایه‌نه سیاسییه‌كان گرت و به‌رپرسیارێتی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خسته ئه‌ستۆیان.
شوان قه‌ڵادزێى گوتی: "هه‌موو وه‌زیره‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكوومه‌ت به‌رپرسن له سزادانی فه‌رمانبه‌ران و هیچ وه‌زیرێك و به‌رپرسێكی حكوومی دژی سزادانی فه‌رامانبه‌ران و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان نه‌هاتنه ده‌نگ و هه‌موان وه‌ك یه‌ك پشتیوانی سزادانه‌كه بوون و نوقه‌یان لێوه‌نه‌هات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتيشى: "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سزادانیان راگه‌یاند و موچه‌ی 4 مانگی ساڵی 2015 به‌ناوی قه‌رزه‌وه خسته ناو گۆمی بێ بنه‌وه و مووچه‌خۆرانی كوردستانی ته‌واو بێ‌ئومێد كرد".
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لیستی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند و بڕیاریدا به "پاشه‌كه‌وتكردنی بڕێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران" له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه و مووچه‌ی چوار مانگی ساڵی رابردووش وه‌كو قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران له وه‌زاره‌تی دارایی بمێنێت.