کلۆپ گەیەنرایە نەخۆشخانە
ئهمڕۆ هاندهرانی لیڤهرپوول به نیازی كاردانهوهیهكی سهیرن
K24 ـ ههولێر
یۆرگن کلۆپ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەهۆی نەخۆشییەوە بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە.
کەمێک لەمەوبەر کلۆپ بەهۆی هەوکردنی ریخۆڵەکانییەوە بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە و میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە ناتوانێت ئامادەی یارییەکەی ئەمڕۆی یانەکەی بێت، کە کاتژمێر 18:00 لیڤەرپوول لە یاریگەی خۆی میوانداریی سەندەرلاند دەکات.
کلۆپی 46 ساڵان لەوەتەی بووەتە بەڕێوەبەری هونەری رێدز، لە پرێمەرلیگ لە شەش یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ هاندەرانی لیڤەرپوول بەنیازن لە خولەکی 77 کورسییەکانیان لە یاریگەی ئانفێلد بەجێبهێڵن، وەکو نارەزاییەک لە بەرامبەر گرانی نرخی بلیتی یارییەکانی یانەکەیان، کە نرخی بلیتێک دەگاتە 77 پاوەند.