كۆمه‌ڵ خۆى يه‌كلا ده‌كاته‌وه و بڕيار ده‌دات
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامده‌درێت
K24 ـ هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان كۆببنه‌وه و سه‌باره‌ت به به‌شداريكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌يه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسيى كۆمه‌ڵى ئيسلامى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ميرى ئه‌و حزبه، عه‌لى باپير كۆده‌بێته‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسيى كۆمه‌ڵى ئيسلامى، عه‌بدولستار مه‌جيد، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ئێواره مه‌كته‌بى سياسيى كۆده‌بێته‌وه.
گوتيشى: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى به‌شداربوون و نه‌بوونى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى بارزانى و لايه‌نه‌كان يه‌كلا ده‌كرێته‌وه و بڕيارى خۆمان ده‌ده‌ده‌ين".
كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه رۆژێك پێش كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌مى بارزانى و لايه‌نه‌كان ره‌تيكرده‌وه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بكات و داوايكرد، زه‌مينه سازى بۆ ئاشته‌وايى بكرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵ داوايكردبوو، ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان ئاساييبكرێته‌وه.
رۆژى سێشه‌ممه 26ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه تايبه‌ت بوو به تاوتوێكردنى ره‌وشى سياسيى هه‌رێم و قه‌يرانه‌كان باس له كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێم كرا.
جگه له كۆمه‌ڵى ئيسلامى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كرد.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، ئه‌و ده‌زانێت بۆچى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى روون نييه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارزانى رايگه‌ياند، پێويسته ليژنه‌يه‌ك بۆ سه‌ردانى لايه‌نه‌كان پێكبهێنرێت و ئه‌و ليژنه‌يه رۆژێك دواتر پێكهات.
پارتيى ديموكراتيى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلامى له ئاستيى باڵادا ئه‌نداميان له ليژنه‌كه هه‌يه و فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌كه ده‌كات و بڕياره‌كانى ئه‌و ليژنه‌يه پابه‌ندكار ده‌بن بۆ لايه‌نه‌كان.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌كه‌دا، بڕيارى پێويست له باره‌ى چۆنێتى كاراكردنه‌وه‌ى ره‌وشى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بده‌ن.
پارتيى ديموكراتى كوردستان له سه‌ره‌تاى ئۆكتۆبه‌رى 2015دا رايگه‌ياند، ئه‌و رێككه‌وتنه سياسييه‌ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له 17ى نيسانى 2014 واژوويان كردبوو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و بڕياره، رۆژى 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2015، پارتيى ديموكراتى كوردستان ره‌تيكرده‌وه يوسف محه‌ممه‌د چيديكه وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بناسێنێت.
به‌و هۆيه‌وه له بازگه‌ى شێراوه‌ى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك رێگه نه‌درا يوسف محه‌ممه‌د سه‌ردانى هه‌ولێر بكات.
هاوكات چوار وه‌زيرى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش له كابينه‌ى حكوومه‌ت دوورخرانه‌وه.