هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
هیچ رووداوێكی له‌وجۆره رووینه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی برینداربوونی سێ سه‌ربازی به‌ریتانی، له نزیك موسڵ، له پێكدادانییان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كرێته‌وه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، ماڵپه‌ڕی كوردستان24 په‌یوه‌ندی به لیوا قاره‌مان، له یه‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه بیانییه‌كان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كرد و بوونی هه‌واڵی له‌و جۆره‌ی ره‌تكرده‌وه.
هه‌ندێك ئاژانسی هه‌واڵی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6هی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، بڵاوییانكرده‌وه، كه هێزێكی سوپای به‌ریتانیا له ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێندا، كه ژماره‌یان 25 كه‌س بووه له پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، له نزیك موسڵ، 3 سه‌رباز برینداربوونه.
تۆماس كامپبێڵ، له یه‌كه‌ی كاروباری گشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، بۆ كوردستان24 گوتی: "هیچ زانیارییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان پێ نه‌گه‌یشتووه و هیچ پێكدادانێكی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له نزیك موسڵ رووینه‌داوه".
به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، 125 راوێژكاری سه‌ربازی بۆ راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه.