كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ریگه‌یاند، له‌سه‌ر پێشنیازی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كه بڕیار بوو، سبه‌ی 7ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 ئه‌نجام بدرێت، دواخرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، مه‌به‌ست له دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه، پێدانی ده‌رفه‌ته به لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی زیاتر له باره‌ی كۆبوونه‌وه بكه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگهیهدراوێك له وته‌بێژێك به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم
وته‌بێژێك له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان كه بڕیاربوو سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 7/2/2016 ئه‌نجام بدرێت، له‌سه‌ر پێشنیازی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دواخرا بۆ ماوه‌یه‌كی تر، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بدرێت به لایه‌نه سیاسیه‌كان به مه‌به‌ستی زیاتر گفتوگۆ و دانوساندن له نێوان خۆیاندا .
وته‌بێژێك به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
6/2/2016