عه‌بادی دانانی دیواری كۆنكرێتی ره‌تده‌كاته‌وه
به‌غدا هی هه‌موو هاووڵاتیانه
K24 - به‌غدا:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پلانی دانانی دیواری كۆنكرێتی و پشتێنه‌ی ئه‌منی به چوارده‌وری به‌غدا، بۆ پێش‌گرتن له په‌لاماره‌كانی داعش ره‌تكرده‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌غدا پایته‌ختی عێراقه و هی هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌یه و پێویست ناكات به دیواری كۆنكریتی له هاووڵاتییان دایببڕن.
هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ی رابردوو، به‌رپرسی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا، پلانی دانانی ئه‌و دیواره كۆنكرێتییه‌ی راگه‌یاندبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كه‌ی باس بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ عه‌بادی ئه‌و پلانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
تا ئێستا رێكخراوی داعش، كه رووبه‌رێكی زۆری له رۆژئاوای به‌غدا له به‌رده‌سته، چه‌ندین جار به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌خت له ئه‌ستۆ گرتووه و دواترینیشیان په‌لاماردانی مۆڵێكی بازرگانی بوو له به‌غدا له 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، كه 18 كه‌س كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌منییه‌تی به‌غدا له رێگای رێكخستنه‌وه و توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی پشكنین و بازگه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته ئاسانكاری بۆ هاموشۆكردنی هاووڵاتییانی ئه‌و شاره دابین بكرێت، كه ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی 4 ملیۆن كه‌س ده‌بێت.
نزیكه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت، دیواری كۆنكریتی به‌هۆی گرژی و ململانێ تایه‌فییه‌كانی نێوان شیعه و سووننه‌كانی به‌غدا، له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره دانراوه.