ته‌رمى 24 هاووڵاتى گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌ولێر
له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2015، له ده‌رياى ئيجه گيانيان له‌ده‌ستدابوو.

K24 – هه‌ولێر:
ته‌رمى 24 هاووڵاتى كورد، كه له مانگى رابردوودا له ده‌رياى ئيجه گيانيان له‌ده‌ستدابوو، گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و له شارى هه‌ولێر رادهستيى كه‌سوكارييان كرانه‌وه.
ئه‌و هاووڵاتييه كوردانه، له كۆتايى ساڵى رابردوو و سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ هه‌رێمى كوردستانييان به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌جێهێشتبوو.
له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2015، له ده‌رياى ئيجه گيانيان له‌ده‌ستدابوو.
كاتژمێر 04:00ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه تهرمهكانييان گه‌ڕێندرانه‌وه وڵات.
په‌يامنێرى كوردستان 24، هۆشمه‌ند سادق، كه به مه‌به‌ستى رووماڵى ئه‌و رووداوه له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر بوو، رايگه‌ياند، بڕيار بوو 25 ته‌رم بگه‌ڕێندرێنه‌وه، به‌ڵام يه‌كێكيان نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و بڕياره له كاروانى داهاتوودا بگه‌ڕێندرێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، كاروانى تايبه‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ته‌رمانه له يۆنانه‌وه بۆ عه‌مان و له‌وێشه‌وه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ گه‌يشته‌وه مه‌نزڵ.
كه‌سوكارى هاووڵاتييهكان، له فڕۆكه‌خانه كۆببونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانيان راده‌ستبكرێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، ته‌رمى 9 له‌و هاووڵاتييانه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ زێدى خۆيان له شارى دهۆك.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، زيره‌ك كه‌مال، به نوێنه‌رايه‌تى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێم، ئاماده‌ى رێوڕه‌سمى پێشوازيكردن له‌و كاروانى قوربانييه‌كان بوو.
ئه‌و گوتى: هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمى سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى له رێگه‌ى گه‌يشتن به ئه‌وروپا گيانيان له‌ده‌ستداوه بگه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێم.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)