رۆژنامه‌يه‌كى عه‌ره‌بيی: ئیمارات و هه‌رێمى كوردستان سه‌ركردایه‌تی دابه‌شبوونی عێراق ده‌كه‌ن
"داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كان زیاد ده‌بێت"
K24 ـ هه‌ولێر:
بانگه‌شه‌كانی دروستبوونی هه‌رێمێكی سوننه و پرسی دابه‌شبوونی عێراق، هه‌روه‌ها جه‌نگی داعش و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م رزگاركردنى شاری مووسڵ، مژاری ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌خبار ئه‌لساعه هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی: "ئیمارات سه‌ركرایه‌تی پیلانگێڕیی دابه‌شبوونی عێراق و سووریا و لیبیا و یه‌مه‌ن ده‌كات".
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی عێراق نزیكه و له‌و چوارچێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیماراتی عه‌ره‌بی هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی: "پلانی دابه‌شبوونی عێراق بۆ سێ ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی كورد و سوننه و شیعه به‌جیا له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و ئیماراتی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی جێبه‌جێده‌كرێت".
ماڵپه‌ڕه‌كه دوایین راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی، سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به نموونه ده‌هێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاری ماڵپه‌ڕه‌كه، سه‌ره‌تا عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و دابه‌شده‌بێت دوای ئه‌ویش وڵاتی سووریا دێت.
هه‌رله‌م چوارچێوه‌یه، مسته‌فا ئه‌لعوبێدی له رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی وتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "هه‌ڵكشانی داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كان، چاره‌سه‌ره یاخود سه‌ره‌تای دابه‌شبوون".
نووسه‌ر له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی كردووه به ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌رده‌وام داواكردنی دامه‌زراندنی هه‌رێمێك بۆ پێكاته‌ی سوننه له‌لایه‌ن سه‌ركرده سوننه‌كان، دواتر نووسه‌ر باسی خراپی دۆخی دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه به "سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دابه‌شبوونی عێراق" له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له دوای پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌هاوبه‌شه‌كانی عێراق له سنووری رومادی، پرسی رزگاركردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ گرنترین بابه‌تی میدیا عه‌ره‌بیه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحیاتی له‌نده‌نی راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "ناكۆكییه‌كانی نێوان حه‌شدی نوجه‌یفی و ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا ئاسته‌نگی رزگاركردنى شاری مووسڵه".
بابه‌ته‌كه ئاماژه‌ی كردووه به كاریگه‌ری ناكۆكی تائیفی نێوان شیعه و سوننه له‌سه‌ر پلانی رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه حكوومه‌تی عێراق جیاوازی و ناكۆكی قوڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی به حه‌شدی وه‌ته‌نی ناسراوه و له لایه‌ن سوونه‌كان پێكهێندراوه.
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له جه‌نگی دژی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا، رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنى شاری مووسڵ، ژێرخانی ئه‌و شاره بپارێزرێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دووربخرێته‌وه.