لايه‌نگرانى په‌كه‌كه له رێى كوردستان 24ه‌وه په‌يامى خۆيان ده‌گه‌يه‌نن
چوونه‌ته به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان
k24 - هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارتى كرێكارانى كوردستان له به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له شارى هه‌ولێر خۆپيشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌و خۆپيشاندهرانه كه ژماره‌يان چه‌ند سه‌د كه‌سێك ده‌بێت به ئاڵاى پارتى كرێكارانى كوردستان و وێنه‌ى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى رێبه‌رى زيندانيكراوى ئه‌و پارته‌وه كۆبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، خۆپيشانده‌ره‌كان كه زۆرتر له دانيشتوانى كه‌مپى مه‌خموور پێكدێن، له سه‌ره‌تادا ويستيان به‌ربه‌سته ئه‌منييه‌كان بكشێنن و گوێ به رێنماييى هێزى پۆليسى چالاكييه مه‌ده‌نييه‌كان نه‌ده‌ن و نوێنه‌ريان بگاته باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
پۆليسى چالاكييه مه‌ده‌نييه‌كان له هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى رهوشهكهدايه.
ئه‌وان درووشمه‌كانى تايبه‌ت به په‌كه‌كه ده‌ڵێنه‌وه و چاوه‌ڕوانى ئه‌و شاندهيان ده‌كه‌ن كه چوونه‌ته باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
پاسه‌وان و هێزه‌كانى پارێزگارى له باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانن له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان لايه‌نگرانى په‌كه‌كه مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسيشى باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان درووست نه‌كه‌ن.
له لێدوانيياندا بۆ كوردستان 24، ژماره‌يه‌ك له‌و هاووڵاتييانه‌ى به‌شدارييان له خۆپيشاندانهكهدا كردبوو، رايانگه‌ياند، ئه‌وان مه‌به‌ستييان نييه زيان به هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێت.
يه‌كێك له خۆپيشانده‌ره‌كان، داوايكرد، پرسى خۆسه‌رى ديموكراتييك له باكوورى كوردستان جێبه‌جێبكرێت.
خۆپيشاندهرێكى ديكه بۆ كوردستان 24، رايگه‌ياند، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت يهكبوونى نه‌ته‌وه‌يى بێته ديى و داواشيكرد، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى زيندانيكراووى پارتى كرێكارانى كوردستان، له كۆتوبهندهكانى زيندان رزگار بكرێت.
په‌يامنێرى كوردستان 24، رايگه‌ياند، تا ئێستا هيچ به‌رپرسێكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پێشوازى له خۆپيشانده‌ران نه‌كردووه.