مۆرینیۆ دڵتەنگە
بیری تۆپی پێ دهكات
خۆزێ مۆرینیۆ بەرێوەبەری پێشووی یانەی چیڵسی دووپاتی دەکاتەوە دوور لە یاری تۆپی پێ ھەست بە نیگەرانی و دڵتەنگی دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات بەمزووانە دەگەڕێتەوە.
ئێوارەی رۆژی شەممە مۆرینیۆ ئامادەی یارییەکەی بۆروسیا دۆرتمۆند و ھێرتابەرلین بوو لە بۆندزلیگا،
لەوەتەی لە یانەی چێڵسی دابڕاوە بۆ یهكهمینجاره له نێو یاریگهكانی وهرزشی دهردهكهوێتهوه.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری GQ ئەم راھێنەر ٥٣ ساڵیە دهڵێت: "ھەست بە کاتێکی خۆش ناکەم، ئەوەی ئێستا دڵم پێ خۆش بێت خێزانەکەم و ھاورێکانمن، ژیانم ئارامە، بەڵام ئەوە ھەموو شتێک نییە"
ھەروەھا دەڵێت: "تەواو دڵخۆش نییم، چونکە ھەموو شتێکم دەوێت، دەمەوێت بگەرێمەوە بۆ تۆپی پێ، ئەوە ژینگەی سروشتی منە، لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٠ـەوە کاری راھێنەرایەتی دەکەم و بۆ ماوەیەکی کاتی وەستام دوای ئەوەی لە ٢٠٠٧ وازم لە چیڵسی ھێنا بۆ چەند مانگێک، ئەمە جاری دووەمە دوای ١٦ ساڵ لە تۆپی پێ دووردەکەومەوە، بە دڵنیاییەوە بەمزووانە دەگەرێمەوە".
بەگوێرەی سەرچاوەکان مۆرینیۆ بەستراوە بە پەیوەندیکردن بە یانەی مانچێستەر یونایتد لە ھاوینی داھاتوو.