گوته‌بێژی حكوومه‌ت: خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه كاتییه
لەگەڵ زیادبوونی هەر داهاتێك گۆڕانکاری له خشته‌كه‌دا دەکرێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه رایگه‌یاند، ئه‌و خشته‌یه‌ی حكوومه‌ت كاری پێده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه، كاتیی و ناچارییه و باری مووچه خۆرانی گران كردووه.
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 7ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه كاتییه‌و ناچارییه و بۆ ئه‌وه‌یه بتوانن مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "حكوومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهاته‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازی".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه : " لەگەڵ زیادبوونی هەر داهاتێك ئەم خشتەیە پێداچوونه‌وه و گۆڕانکاری تێدا دەکرێتەوە بە شێوەیەك کە کاریگەریی باشی لەسەر ئەو مووچەخۆرانە ببێت كه زۆرترین قورساییان کەوتۆتە سەر ".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
لێدوانێک لە وتەبێژی فه‌رمیى حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگریی فەرمانبەران و تێکڕای خەڵکی کوردستان، دڵنیایی دەدەینە هەموو لایەك کە حکوومەتی هەرێمى كوردستان لە هەنگاوەکانی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردن و شەفافکردنی داهاتەکان و ئەنجامدانی چاکسازی.
هەموو ئەوەش لە پێناو ئەوەی بتوانین ئەم دۆخە سەختە دارایییه تێپەڕێنین و مووچەی تەواوی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابین بکەین.
دەزانین ئەم خشتەیەی حکوومەت بڕیاری لەسەر داوە باری مووچەخۆرانی کوردستانی گران کردووە، بەڵام ئەمە بڕیارێکی کاتی و ناچارییە، بۆیە دڵنیایی دەدەینە مووچەخۆران کە لەگەڵ زیادبوونی هەر داهاتێك ئەم خشتەیە پێداچوونه‌وه و گۆڕانکاری تێدا دەکرێتەوە بە شێوەیەك کە کاریگەریی باشی لەسەر ئەو مووچەخۆرانە ببێت كه زۆرترین قورساییان کەوتۆتە سەر.
لە هەمان کاتدا ئەوەش دووپات دەکەینەوە کە مووچە و مافی خەڵك لای حکوومەت پارێزراو دەبێت و هەموو هەوڵەکانیشمان دەخەینە گەڕ بۆ دابەزاندنی نرخی بازاڕ و پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵك، هه‌روه‌ها دەستخۆشى لەهەر کەس و لایەنێك دەکەین کە نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی دابەزاندووە یان دایدەبەزێنێت.
سه‌فین دزه‌یى
وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
7.2.2016