بايكۆتى پۆليسى هاتووچۆ پێده‌نێته دووه‌م رۆژييه‌وه
له شارى سلێمانى هێزه‌كانى پۆليسى هاتووچۆ، بۆ رۆژى دووه‌م له‌سه‌ر يه‌ك ده‌ستياندايه مانگرتن.
K24 – سلێمانى:
له شارى سلێمانى هێزه‌كانى پۆليسى هاتووچۆ، بۆ رۆژى دووه‌م له‌سه‌ر يه‌ك ده‌ستياندايه مانگرتن.
ئه‌و هێزانه دوێنێ بۆ يه‌كه‌مجار به هۆى سياسه‌تى دارايى حكومه‌ت و راگه‌ياندنى سيستمى دابه‌شكردنى مووچه بڕيارياندا بايكۆتى ده‌وام بكه‌ن.
له لێدوانياندا بۆ كوردستان 24، ژماره‌يه‌ك له كارمه‌ندانى پۆليسى هاتووچۆی سلێمانى رايانگه‌ياند، ئه‌وانيش وه‌ك پێشمه‌رگه‌ن و رازيى نيين، حكومه‌ت جياوازى له نێوانياندا بكات.
به گوێره‌ى خشته‌ى بڕينى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌ت رێژه‌يه‌كى دياريكراو له كارمه‌ندانى پۆليسى هاتووچۆ ده‌بڕێت.
له هه‌فته‌ى رابردوودا حكومه‌تى هه‌رێم بڕياريدا به گوێره‌ى خشتهيهك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م مووچه خۆرانى هه‌رێمى كوردستان به رێژه‌ى جياجيا ببڕێت.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا حكومه‌ت رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه مووچه له واده‌ى خۆي‌دا دابه‌شده‌كرێت و چيديكه دوا ناكه‌وێت، به‌ڵام به گوێره‌ى دابه‌شكردنى خشته‌ى مووچه‌ى مانگى رابردوو، تا ناوه‌ڕاستى كۆتايى ئه‌م مانگه ده‌خايه‌نێت.
تا ئێستا ديار نييه مووچه‌ى ئه‌م مانگه له چ كاتێكدا ده‌درێت.