بۆچوونى پارتيى له باره‌ى گێڕانه‌وه‌ى سامانى بانكه‌كانى ده‌ره‌وه راگه‌يه‌ندرا
"پارتيى ديموكراتى كوردستان له پێشه‌وه‌ى داواكارانى ئه‌و پرسه بووه."
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكيسيۆنى پارتيى ديموكراتى كوردستان، رێناس جانۆ، رايگه‌ياند، داواكارى گێڕانه‌وه‌ى سامانى عێراق له ده‌ره‌وه داواكاريى هه‌موو خه‌ڵكى عێراقه و بابه‌تێك نييه لايه‌نه‌كان موزايه‌ده‌ى سياسى پێوه بكه‌ن و پارتيى ديموكراتى كوردستان له پێشه‌وه‌ى داواكارانى ئه‌و پرسه بووه.
رێناس جانۆ، تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، رايگه‌ياند، پرسى گێڕانه‌وه‌ى سامان و دارايى عێراق و به‌رپرسه‌كانى له بانكه‌كانى ده‌ره‌وه، يه‌كێك بووه له داواكارييه‌كانى پارتيى و هيچ كاتێك پارتيى له ئاستيى ئه‌و پرسه‌دا دوا نه‌كه‌وتووه.
گوتيشى: "پارتيى ديموكراتيى كوردستان هيچ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى له‌وه‌دا نييه، بێده‌نگى له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه‌دا هه‌ڵبژێرێت".
سه‌باره‌ت به واژووكردنى ياداشتێك له لايه‌ن فراكسيۆنه كوردييه‌كانه‌وه بۆ داواكردنى گێڕانه‌وه‌ى سامانى به‌رپرسان، رێناس جانۆ گوتى: "ئاگادارى ئه‌وه نيين لايه‌نه‌كان، واژوويان كۆكردبێته‌وه و هيچ پرسێك به ئێمه نه‌كراوه، ره‌نگه له‌ناو خۆيان‌دا كردبێتيان".
ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك له فراكسيۆنه كوردييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له يادداشتێكدا داوايانكرد، سامان و پاره‌ى به‌رپرسانى عێراق له ده‌ره‌وه بگه‌ڕێنرێته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ى كورد له فراكسيۆنى پارتيى ديموكراتى كوردستان روونيكرده‌وه، ئه‌و پارانه به‌شێكيان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس و به‌رپرسانى ئه‌و كاته‌ى به‌عس و سه‌رجه‌م پارهكانيش به بڕى سه‌د مليار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هيچ لايه‌نێكى سياسيى مافى ئه‌وه‌ى نييه، ئه‌و پرسه بكاته ده‌ستكه‌وتى سياسى خۆى و پێشتر هاووڵاتييانى عێراق زياتر له هه‌زار سكاڵايان له‌و باره‌يه‌وه تۆمار كردووه و گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ش خواستێكى خه‌ڵكه.
