له خولی پله‌یه‌كی كوردستان ئه‌م یارییانه ده‌كرێن
یانه گه‌وره‌كان ئه‌ركیان سه‌خته
K24 ـ هه‌ولێر
له گه‌ری دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان چه‌ندان یاری ده‌كرێن و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كات 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌كه‌ن.
یانه‌ی ئاكری كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووه میوانداریی یانه‌ی هه‌ڵۆ ده‌كات.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا هه‌ر دوو یانه‌ی ئاڵتۆن كۆپری و سیروانی نوێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یانه‌ی گازی باكوور كه ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه و شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب ده‌كات، سبه‌ی ده‌بێته میوانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
یانه‌ی سیروانی نوێ هه‌فته‌ی رابردوو به سه‌ركه‌وتن پێشوازی له خوله‌كه كرد، كاتێك له یانه‌ی سۆرانی برده‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌یش یانه سلێمانییه‌كه بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب یه‌كێكه له به‌ربژێره به‌هێزه‌كان.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی بۆ رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی شه‌هیدان ده‌چێته ده‌ڤه‌ری شاره‌زوو و له شارۆچكه‌ی زه‌ڕایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌یه‌ك ده‌گات.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یاریگه‌ی چیا ده‌بێته شوێنی به یه‌ك گه‌یشتنی یاریی نێوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سێمێل، ئه‌و دوو یانه‌یه ئه‌م وه‌رزه یه‌ك ئامانج كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خولی نایاب.
دوایاریی ئه‌م هه‌فته‌یه له شاری كه‌ركووك ده‌بێت، كه تێیدا یانه‌ی خاك له نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات.
خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 بە بەشداریی 15 یانە كە بە سەر 3 كۆمەڵه دابەش كراوە بەرێوە دەچێت.