هه‌وڵێكی تیرۆریستی له هه‌ولێر پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كرده‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی هێزه‌كانییان، توانیویانه هه‌وڵێكی خۆكوژیی تیرۆریستان له‌ناو شاری هه‌ولێر پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژی 6ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، توانیویانه، چه‌ند تیرۆریستێكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب، كه نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژییان هه‌بووه له‌ناو شاری هه‌ولێر، ده‌ستگیربكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریستانه، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند پشتێنه‌یه‌كی به بۆمب چێندراو گیراوه.
ه به‌شێكی رایگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: " هه‌ر سێ تیرۆریسته‌كه دانیان به‌وه‌داناوه كه ده‌وڵه‌تى تیرۆریستى داعش، له رێگه‌ى تیرۆریست (حازم محمد داود منصور الجبورى) پشتێنه‌یه‌كى بۆمبڕێژكراو و شه‌ش بۆمبى لاستیكى له سنورى ناوچه‌ى (سلیمان به‌گ)ه‌وه، بۆ كه‌ركوك و دواتر بۆ هه‌ولێر گواستووەته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا تیرۆریست (خلف اسماعیل خلف عبید الجبورى) ئاماده‌كراوه به پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه و بۆمبه‌كانه‌وه، خۆى له شوێنى ئامانج بته‌قێنێته‌وه".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یاندراوێك له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
تیمه هاوبه‌شه‌كانى لێكۆڵینه‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، توانیان كرده‌وه‌یه‌كى خۆكوژى تیرۆریستانى داعش پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و سێ تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن، كه شارى هه‌ولێر، كرابووه ئامانجى پیلانه تیرۆریستیه‌كه‌یان.
هه‌ر سێ تیرۆریسته‌كه دانیان به‌وه‌داناوه كه ده‌وڵه‌تى تیرۆریستى داعش، له رێگه‌ى تیرۆریست (حازم محمد داود منصور الجبورى) پشتێنه‌یه‌كى بۆمبڕێژكراو و شه‌ش بۆمبى لاستیكى له سنورى ناوچه‌ى (سلیمان به‌گ)ه‌وه، بۆ كه‌ركوك و دواتر بۆ هه‌ولێر گواستووەته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا تیرۆریست (خلف اسماعیل خلف عبید الجبورى) ئاماده‌كراوه به پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه و بۆمبه‌كانه‌وه، خۆى له شوێنى ئامانج بته‌قێنێته‌وه.
به‌پێى پیلانى گروپه تیرۆریستیه‌كه‌ى داعش، تیرۆریست (جنید خالد بلاسم غزبان) ئه‌ركى گواستنه‌وه‌ى خۆكوژه‌كه (خلف اسماعیل)ى زاواى له ئه‌ستۆ بووه بۆ شوێنى مه‌به‌ست. به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانى كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه، هێزه‌كانمان توانیان پیلانه‌كه پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه و تیرۆریسته‌كان ده‌ستگیربكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه و شه‌ش بۆمبه‌كه‌دا بگرن.
ئه‌م تیرۆریسته ده‌ستگیركراوانه، پێشتر به‌سوودوه‌رگرتن له ئاسانكارى و هاوكارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئاواره‌ی شاره‌كانى عێراق، له هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێبوون.