بەخشینی ئەندامی جەستەی مردوويه‌ك سێ كەس لە مردن رزگار دەكات

بەخشینی ئەندامی مردووێك سێ كەس لە مردن رزگار دەكات، پزیشكەكان سوپاسی باوكی مردووەكە دەكەن لە بەرامبەر ئەو ھەڵوێستە.

K24 - ئەنقەرە:

بەخشینی ئەندامی مردوويه‌ك سێ كەس لە مردن رزگار دەكات، پزیشكەكان سوپاسی باوكی مردووەكە دەكەن لە بەرامبەر ئەو ھەڵوێستە.

ئەو پزیشكەی نەشتەرگەری بۆ كەسە مردووەكە ئەنجامداوە دەڵێت: ھەردوو گورچیلەكان بۆ دووكەسی جیاواز دەنێردرێن، جگەریش بۆ كەسێكی دیكە، بەمەش سێ كەس لە مردن رزگاریان دەبێت، پزیشكەكە سوپاسی باوكی مردووەكە دەكات.

سەرمەت ئایگورن سەرپەرشتیاری نەشتەرگەریەكە، لە ھەمبەر ھەڵوێستی كەسوكاری مردووەكە خۆشحاڵە و ھانی ئەو ھەڵوێستە دەدات.

باوكی مردووەكە ناوی ئوزگول ئەرۆرە ، كە كوڕەكەیان بە ھۆی مردنی مێشكی گیانی لە دەست دا، بەخشینی ئەندامانی جەستەی كوڕەكەیان سێ كەسیان لە مردن رزگاركرد.