داهاتووی مۆرینهۆ یه‌كلایی بووه‌وه
به ئاواته گه‌وره‌كه‌ی ده‌گات
K24 ـ هه‌ولێر
راهێنه‌ری پورتوگالی خۆزێ مۆرینهۆ له چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و له شوێنی لویس ڤان خالی هۆڵه‌ندی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
له چاپی ئه‌مڕۆی زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی مۆرینهۆ به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدیان كرده بابه‌تی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كانیان، جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه مۆرینهۆ له چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه ده‌كات.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدا كه له دوای یارییه‌كه‌ی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لویس ڤان خال رایگه‌یاند بوو كه هیچ شتێك له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی مۆرینهۆ به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه له ئارادا نییه و ئه‌وه‌ی ده‌شگوترێت پڕوپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندنه‌كانه.
ئه‌گه‌ر بێت و مۆرینهۆ ئه‌ركی یانه‌ی شه‌یتانه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت ئه‌وا ئه‌و خه‌ونه‌ی دێته دی كه پێشتر رایگه‌یاند بوو مێژووی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر مانچسته‌ر یونایتدی تێدا نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌ونه‌ی بێته‌دی، مۆرینهۆ به ئاواتی گه‌وره‌ی خۆی ده‌گات، چونكه هه‌میشه ئه‌وه‌ی دركاندووه كه مێژووی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر مانچسته‌ر یونایتدی تێدا نه‌بێت.
پێشتریش ئه‌لێكس فێرگسۆن ئه‌و راهێنه‌ره پورتوگالییه‌ی بۆ شوێنگره‌وه‌ی خۆی ده‌ستنیشان كرد بوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ره‌فتار و شهرانگێزییهكهی ئیداره‌ی یانه‌ی شه‌یتانه‌كان ره‌تیان كرده‌وه به مۆرینهۆ رازیبن، چونكه پێیانوابوو ئه‌و جۆره كه‌سایه‌تییه له‌گه‌ڵ ئیداره و بارودۆخی یانه‌كه ناگونجێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م لێكدانه‌وانه ده‌بێت بۆ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی مۆرینهۆ هه‌ڵبگرین.