یۆڤێنتۆس لێدانێکی کوشندەی بەرکەوت

کیلینی بەهۆی پێکانەوە سێ هەفتە لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە

K24- تۆرین

جیۆرجیۆ کیلینی بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

یانەی یۆڤێنتۆس لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو پێکانەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە یاریی بەرامبەر فرۆسینۆن تووشی بوو، کیلینی لە قاچی راستی ئازاری هەیە و زیاتر لە 20 رۆژی پێویستە بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

کیلینی بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، زەحمەتە بتوانێت لە  دوو یاریی گرنگی یۆڤی پشکداریی بکات، کە یانەکەی تۆرین لە سێ هەفتەی داهاتوودا لە سێریا ئەی رووبەڕووی ناپۆلیی پیشەنگ دەبێتەوە و لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی یاریی دەکات.