فێرگسۆن باشترین راهێنه‌ری پرێمه‌ر لیگ دیاریی ده‌كات
راهێنه‌ره‌كه ئه‌رژه‌نتینییه
K24 ـ هه‌ولێر
راهێنه‌ری سكۆتله‌ندی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌لێكس فێرگسۆن پێیوایه راهێنه‌ره ئهرژهنتینییهكهی یانه‌ی تۆتنهام باشترین راهێنه‌ری پرێمه‌ر لیگی ئه‌م وه‌رزه‌یه.
ئه‌لێكس فێرگسۆن له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Daily mailـی به‌ریتانیادا بڵاو كرایه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام (ماوریسیۆ پۆچێتینۆ) باشترین راهێنه‌ره له پرێمه‌ر لیگ.
فێرگسۆن له 2013 ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی له یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان هه‌ڵگرت و بڕیاری خانه‌نشین بوونی خۆیدا، له دوای ئه‌ویش د‌یڤید مۆیس و ئێستایش ڤان خال كه راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده نه‌یانتوانیوه به باشی شوێنی فێرگسۆن پڕبكه‌نه‌وه.
(بۆچیتینۆ)ـی ته‌مه‌ن 43 ساڵان پێشتر یه‌كێك بووه له یاریزانه دیاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین، وه‌ك راهێنه‌ریش سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئیسپانیۆل ده‌ستی پێكرد، دواتر ڕووی كرده پرێمه‌ر لیگ بووه راهێنه‌ری یانه‌ی ساوسهامپتۆن، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 به فه‌رمی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی تۆتینهامی له ئه‌ستۆ گرت و ئه‌مساڵیش یانه‌كه‌ی له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ به 48 خاڵ جێگیر كردووه و به جیاوازی 5 خاڵ له یانه‌ی لیسته‌ر سیتی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.