مه‌سرور بارزانی داوا ده‌كات هاوكاری پێشمه‌رگه بكرێت
ئاماژه‌ی به قه‌یرانی دارایی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌ياند، تێچووی شه‌ڕی داعش بارێكی گرانی دارایی خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و داوای هاوكاریش له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، داواى له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد هاوكاری دارایی هێزی پێشمه‌رگه بكات و گوتی: "پێویسته بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه یارمه‌تی دارایی پێشمه‌رگه بكرێ".
لێدوانه‌كانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ، برونۆ ساكۆمانی، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئورده‌ن هاتن و تێيدا ئاماژه‌ی به قه‌یرانی دارایی و بارگرانی هه‌رێمی كوردستان كرد له شه‌ڕی دژی داعش.
له به‌رامبه‌ردا ساكۆمانی، جه‌ختی له‌سه‌ر جدی بوونی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه، بۆ هاوكارى دیپلۆماسی و سه‌ربازی بۆ كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش و رایگه‌یاند، وێڕای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له سیاسه‌تی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا هاتوونه‌ته ئارا، به‌ڵام وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هاوكاریكردنی سه‌ربازی و ره‌وانه‌كردنی راوێژكار بۆ مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه.
