یانه‌ی دهۆك به قورسترین شێوه سزا درا
ئه‌مرۆ به فه‌رمی بریاری له‌سه‌ر درا
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی دهۆك وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له دژی ده‌ركردنه‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر یانه‌ی جه‌وییه له جامی عێراق كه به هۆیه‌وه توندوتیژی تێكه‌وت، له 2 یاریی رابردوویان له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له به‌رانبه‌ر یانه‌كانی ته‌ڵه‌به و نه‌فت ئاماده نه‌بوو یارییه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆكیش پێشتر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 هۆكاری كشانه‌وه‌یان له خولی عێراق بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ترسیان له‌وه هه‌یه هه‌مان ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه له جامی عێراق رووبه‌ڕوویان بوویه‌وه له گه‌شته‌كانیان بۆ به‌غدا دووباره ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی سزایه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئه‌و یانه‌یه به توندترین شێوه سزا دا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاوی كرده‌وه كه دهۆك له خولی نایابی عێراقه‌وه بۆ خولی پله‌دوو دابه‌زی.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی بڕیارهكانیشدا هاتووه كه به 25 ملیۆن دیناریش سزا دراوه.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له كۆی 12 یاری، 2 بردنه‌وه، یه‌كسانبوونێك و 9 شكستی هه‌یه و به 7 خاڵ له دواخانه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه دێت.
خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریكردنی 20 یانه به‌شێوازی 2 كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه ده‌چێت، له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش 4 یانه بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت.