یه‌كێتی: پێویسته درێژه به گفتوگۆكان بدرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا
پشتگیری له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكی چوار خاڵیدا، هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رامبه‌ر پرسه جیاوازه‌كانی كوردستان خسته‌ڕوو.
وێڕای پاڵپشتیكردنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، داوا ده‌كات درێژه به گفتوگۆكان بدرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه و داواش ده‌كات هه‌نگاوه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت به كرده‌یی هه‌نگاوی بۆ بنرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ئێواره‌ی رۆژی (11-6-2016) مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی و به‌ئاماده‌بونی جێگری دووه‌م و ته‌واوی ئهندامانییهوه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان ئه‌نجامدا. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دۆخه‌كه‌و كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی دارایی و ئابوری خه‌ڵك و بازاڕ‌و بانكه‌كان، هه‌روه‌ها كێشه چارهسهرنهكراوهكانی ئێستای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمیش، له‌گه‌ڵ پرسی ریفراندۆم، كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: داوا له‌حكومه‌ت بكرێ پیاچوونه‌وه به‌پرۆژه‌ی پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆران، به‌شێوه‌ك كه ئه‌و توێژه‌ی موچه كه‌مه، هیچیان لێ كه‌منه‌كرێته‌وه. باقی موچه كهمكراوهكانیش، پیاچونه‌وه‌ی بنچینه‌یی پێویسته، به‌تایبه‌تی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆو ده‌زگاكانی خومهتگوزاریی و دادوه‌ری.
دووه‌م: به‌كرده‌وه كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و چاره‌سه‌ری سیاسی راسته‌قینه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان.
سێهه‌م: بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی، له‌لایه‌كه‌وه درێژه‌پێدانی گفتوگۆ، به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی نوێی ئابوریی و سیاسی و جێبه‌جێكردنی یاسایی په‌سه‌ندكراوی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادی. هاوكات، ده‌بێ شه‌فافییه‌تی چۆنیه‌تی فرۆشتنی نه‌وت، گاز، گرێبه‌سته‌كان و داهاته‌كانیان، بۆ رای گشتی روونبكرێته‌وه.
چواره‌م: یه‌كێتیی، هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ مافی چاره‌ی خۆنوسینی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه. بۆیه، جهختدهكهینهوه، كه له‌هه‌لومه‌رجی ره‌خساودا، له‌كوردستاندا ریفراندۆم به‌مافی دیموكراسی و یاسایی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانین. چاوه‌ڕوانی گه‌لی عه‌ره‌ب و توركمان و خه‌ڵكی تری عیراق و گه‌لانی ناوچهكهشین، له‌به‌دیهێنانی ئه‌م مافه‌دا، پشتیوانی گه‌لی كوردستان بن.
له‌كۆتاییشدا، داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، كه له‌م دۆخه دژواره‌ی جه‌ماوه‌ردا، هاوئاهه‌نگ بین بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازی خه‌ڵك، له‌هه‌مانكاتدا، پشتیوانی حكومه‌تیش بین بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه سه‌خته‌ی ئه‌زمونه‌كه‌مان پیاتێدهپهڕێ، به‌تایبه‌تی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی خوێناویدایه دژی داعشه رهشهكوژهكان؛ ناوچه‌كه‌ش له‌ناو ئه‌گه‌ری جۆراوجۆری سیاسی و گۆڕانكاریدایه.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
11/6/2016