شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئێران به پاره گه‌نجانی سلێمانی ده‌كاته حه‌شدی شه‌عبی
تا ئێستا 50 گه‌نجی قه‌ڵادزێی كردووه‌ته حه‌شدی شه‌عبی
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت سوپای پاسدارانی ئێران خه‌ریكه له سنووری پارێزگای سلێمانی گه‌نجان بكاته حه‌شدی شه‌عبی.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی، له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه له شار‌و شارۆچكه‌كانی پارێزگه‌ی سلێمانی، سوپای پاسداران خه‌ریكی پێكهێنانی حه‌شدی شه‌عبییه و بۆ هه‌ر گه‌نجێكیش كه په‌یوه‌ندی به حه‌شد بكات, مانگانه بڕی پێنجسه‌د هه‌زار دینار ده‌دات.
رۆژنامه‌كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تییه‌وه ده‌ڵێت: "له سنووری قه‌ڵادزێ تا ئێستا په‌نجا گه‌نج ناوی خۆیان نووسیوه كه بڕیاره بۆ راهێنان بیانگوازنه‌وه بۆ سه‌نته‌رێكی شاری كه‌ركووك".
شه‌رقولئه‌وسه‌ت هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێران زیاتر له ساڵێكه كار له‌سه‌ر دروستكردنی گرووپی چه‌كداری سه‌ر به‌خۆی ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان و تا ئێستاش ده‌یان گه‌نجی له شاری خانه‌قین له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا رێكخستووه".
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ئیمام خومه‌ینی له نێو شاری كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی نه‌جمه‌دین كه‌ریم, پارێزگاری ئه‌و شاره و ئاماده‌بوونی سه‌ركرده باڵاكانی یه‌كێتی و گۆڕان له مه‌راسیمی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێنا.