سێیه‌م وه‌زیری فه‌ره‌نسی به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبی ده‌ستبه‌كاربوو
راوێژكاری سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بووه

K24 – هه‌ولێر:
له گۆڕانكارییه‌كانی حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا، كه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكردووه، سێیه‌م وه‌زیری به‌ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبی، له حكوومه‌ته‌كه ده‌ستبه‌كار بوو.
ئۆدری ئه‌زۆلای، كچی راوێژكاری شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌می مه‌غریب، وه‌ك وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌یاندن له فه‌ره‌نسا، ده‌ستبه‌كاربوو، پێش ئه‌و وه‌زیره‌ش، هه‌ریه‌ك له نه‌جات فالۆ بلقاسم وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده و مریه‌م خه‌مه‌ری، وه‌ك وه‌زیری كار، له ئێستادا پۆستی وه‌زاره‌تییان له حكوومه‌تی فه‌ره‌نسادا وه‌رگرتووه.
فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، به ده‌ستنیشانكردنی سێیه‌م كه‌سی به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبی، به وه‌زیر له حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا، هه‌مووانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد.
ئۆدری ئه‌زۆلای ته‌مه‌ن 43 ساڵ، ته‌نها یه‌ك ساڵه چووه‌ته كۆشكی ئه‌لیزی فه‌ره‌نسا و له ئه‌یلوول/ سێبتێپمه‌ری 2014، وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، بۆ كاروباری رۆشنبیری و گه‌یاندن ده‌ست به‌كاربووه.