حه‌شدى شه‌عبى چوار هاووڵاتى ديكه‌ى كوردى بێسه‌روشوێن كرد
له رێگه‌ى به‌غدا بێسهروشوێنكراوون و كارمه‌ندى فه‌رمانده‌يى پاسه‌وانى سنوورن و خه‌ڵكى هه‌ولێرن.
K24 – هه‌ولێر:
چوار هاووڵاتيى ديكه‌ى دانيشتووى شارى هه‌ولێر له رێگه‌ى به‌غدا، له بازگه‌يه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستگيركران و تا له سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه بێسه‌روشوێنن.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى له سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس و ئاگادار له رووداوه‌كه ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 كه‌وتوون، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:00 چوار هاووڵاتى كورديى نيشته‌جێى شارى هه‌ولێر، كه هاوكات ئه‌ندامى ناوچه‌ى يه‌كى فه‌رمانده‌يى پاسه‌وانى سنوورن له هه‌ولێر به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، ئه‌و چوار گه‌نجه له سه‌ر ميلاكى به‌غدان و راژهيان له سنوورى هه‌ولێر بووه و فه‌رمانده‌ى فهرماندهييهكهيان به فڕۆكه سه‌ردانى به‌غداى كردووه و ئه‌مانيش ويستوويانه بچنه به‌غدا، به‌ڵام له رێگه ههواڵييان نه‌ماوه و په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاريان پچڕاوه.
سه‌رچاوه‌كه روونيكرده‌وه، ئه‌و چوار پاسه‌وانه‌ى سنوور به چه‌كه‌وه رۆيشتوون و پاسه‌وانى فه‌رمانده‌يى يهكهكهيان بوون و ئۆتۆمبێلێكى جۆرى لاندكروزهريان پێ بووه.
ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، به‌رده‌وامه له هه‌وڵدان بۆ ده‌ستكه‌وتنى زانيارى زياتر و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان هه‌ريه‌ك له فهرماندهكهيان و وه‌زيرانى به‌رگرى و ناوخۆى عێراق و وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌و پرسه ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
براى يه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بێسه‌روشوێنى كردوون تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 رايگه‌ياند، هێشتا هيچ شتێك له باره‌ى سۆراغى براكهيهوه نازانێت.
ئه‌و گه‌نجانه به ناوه‌كانى (شيمال، سواره، كه‌ريم، گه‌يلان)، كارمه‌ندى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقن و له چوارچێوه‌ى فه‌رمانده‌يى پاسه‌وانى هه‌ولێر ده‌واميان كردووه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له كه‌ركووك رايگه‌ياند، له ئێستادا ژماره‌يه‌ك له كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتييه بێسه‌روشوێنكراوانه له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى گشتيى كه‌ركووك كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى درووست بكه‌ن و كهسوكارهكهيان ئازاد بكرێن، چونكه ژماره‌يه‌ك بريندارى حه‌شد له نه‌خۆشخانه‌ى گشتيى كه‌ركووكدا.
ئه‌مڕۆ كوردستان 24 وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵى هه‌واڵى بڵاويكرده‌وه، كه 3 پاسه‌وانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، كه كوردن و خه‌ڵكى كه‌ركووكن له نزيك ناوچه‌ى ئامرلى له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه رفێندراوون.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ چوار هاووڵاتيى ديكه‌ى خه‌ڵكى ده‌ربه‌نديخان، كه شوفێرى بارهه‌ڵگر بوون له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه رفێندران.
ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتييه كوردانه‌ى ئه‌مڕۆ له لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبييه‌وه رفێندراوه تا ئێستا به درووستى نه‌زانراوه و به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 ئه‌مڕۆ 11 هاووڵاتى كورد رفێندراوون.
ئا: ئ.هـ