یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا
K24 ـ هه‌ولێر
له خولی یۆرۆ باسكێتدا یانه‌ی بارسێلۆنه‌ی ئیسپانی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و له‌ناو یاریگای بالا‌و بلوگرانا یانه‌ی بارسا میوانداریی یانه‌ی زالگرێس كاوناسی لیتوانی كرد.
له كۆتایی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا به ئه‌نجامی 92 خاڵ به‌رامبه‌ر 86خاڵ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
به‌و ئه‌نجامه بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی10 خاڵ هاته خانه‌ی پێنجه‌م، یانه لیتوانییه‌كه‌ش خاوه‌نی8 خاڵه و له خانه‌ی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌بینرێت.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، له‌ناو یاریگای باسكێت هۆڵ له رووسیا یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ میوانداریی یانه‌ی دارۆساڤای توركی كرد و یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامی 82 خاڵ به‌رامبه‌ر58 خاڵ لێ برده‌وه.
به‌و ئه‌نجامه یانه رووسییه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی12 خاڵ هه‌ر له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه و یانه‌ی دارۆساڤاش خاوه‌نی خاوه‌نی 8 خاڵه و له كۆتا ریزبه‌ند ده‌بینرێت.
هه‌ر له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی پاناسینایكۆسی یۆنانی به زه‌حمه‌ت بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
له یۆنان هه‌ردوو یانه‌ی پاناسینایكۆس و یانه‌ی ئانادۆلۆی توركی به‌یه‌ك گه‌یشتن، له كۆتایی یانه یۆنانییه‌كه به زه‌حمه‌ت و به ئه‌نجامی 83 خاڵ به‌رامبه‌ر78 خاڵ لێ برده‌وه.
به‌و ئه‌نجامه یانه پاناسینایكۆس خاڵه‌كانی گه‌یانده11 خاڵ و هاته پله‌ی چواره‌م یانه توركییه‌كه‌ش خاوه‌نی 10 خاڵه و له پله‌ی پێنجه‌م ده‌بینرێت.
له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و یانه‌ی سیسكا مۆسكۆی رووسی یاری لوتكه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی به سوودی خۆی كۆتایی پێ هێنا.
له‌ناو یاریگای سپۆرت ئه‌رینا یانه‌ی سیسكا میوانداریی یانه‌ی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی كرد و یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامی 92 خاڵ به‌رامبه‌ر85 خاڵ لێ برده‌وه.
به‌و بردنه‌وه‌یه یانه روسییه‌كه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 12 خاڵ و پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می وه‌رگرته‌وه یانه‌ی ئۆڵۆمپیاكۆسیش به 10 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه