سه‌رۆكى سۆسيال ديموكراتى ئه‌ڵمانيا بۆ كوردستان 24: هاوكارتانين

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، سه‌رۆكى پارتى سۆسيال ديموكراتى ئه‌ڵمانيا، تۆماس ئۆپێرمان رايگه‌ياند،

K24 – ميونخ:

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، سه‌رۆكى پارتى سۆسيال ديموكراتى ئه‌ڵمانيا، تۆماس ئۆپێرمان رايگه‌ياند، حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هاوكاريكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ و ناردنى كۆمه‌ك و پشتيوانى لۆجستيى بۆ ئه‌و هێزه‌ى كه‌ شه‌ڕى داعش ده‌كات.

كوردستان 24، وه‌ك كه‌ناڵێكى كوردستانيى، له‌ كۆنگره‌ى ميونخدا راسته‌وخۆ رووماڵى چالاكييه‌كانى كۆنگره‌كه‌ و شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، كه‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى به‌شدارييان له‌ كۆنگره‌كه‌ كردووه‌.

له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا كوردستان 24، توانيى رووماڵێكى كوردييانه‌ بۆ كۆنگره‌ و كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى وه‌ك كۆڕبه‌ندى داڤۆس و دانووستانه‌كانى جنێڤ 3 له‌ سويسرا بكات و بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى هاووڵاتييانى كورد بۆ وه‌رگرتنى زانيارى له‌ باره‌ى پرسه‌ گرنگه‌كانى جيهانه‌وه‌.

ئا: ئ.هـ

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0cddfa53-dcec-4a5f-ae64-c244290c25c2/Thomas%20operman.ism/manifest