به ڤیدیۆ..شرۆڤه‌ی خولی نایابی كوردستان ببینه
ئه‌رسه‌لان جه‌لال گله‌یی له ناوبژیونان ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
كوردستان24 هه‌موو هه‌ینیه‌ك له كات 10:30ـی شه‌و، به ئینفۆگرافیك و ڤیدیۆ چه‌ندان داتا و زانیاری و ورده‌كاری له باره‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی هه‌ر هه‌فته‌یه‌كی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌خاته ڕوو، هه‌ڵبه‌ت سه‌رجه‌م گۆڵهكان و ڕاپۆرتی هه‌موو یارییه‌كان شرۆڤه ده‌كات و لێدوان و بۆچوونی راهێنه‌ر و یاریزانان وه‌رده‌گرێت.
له‌م ههفتهیهیشدا ئه‌رسه‌لان جه‌لال راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز بۆچوونێكی تایبه‌تی له باره‌ی كێشه و هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوانان هه‌یه، هه‌روه‌ها ناوبژیوانێكی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراقیش پێیوایه ساڵانه چه‌ندان یانه بوونه‌ته قوربانی هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوانان.. له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بینه‌ری سه‌رجه‌م ورده‌كاری و قسه و لێكدانه‌وه‌ی زیاتری كه‌سانی په‌یوه‌ست به خوله‌كه بن..