سێ پاسه‌وانه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار رزگار كران
له نزيك ناوچه‌ى ئامرلى له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى رفێندرابوون، رزگار كران.
K24 – كه‌ركووك:
ئه‌و سێ پاسه‌وانه‌ى سه‌رۆك كۆمار كه له رێگه‌ى به‌غدا و له نزيك ناوچه‌ى ئامرلى له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى رفێندرابوون، رزگار كران.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارى كه‌ركووك رايگه‌ياند، كه‌مێك پێش ئێستا پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆك كۆمار له ده‌ستيى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى رزگاريان بوو.
كوردستان 24 يه‌كه‌م كه‌ناڵ بوو، هه‌واڵى رفاندنى پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى بڵاو كرده‌وه و دوێنێش سه‌رۆكايه‌تى كۆمار له به‌ياننامه‌يه‌كدا هه‌واڵه‌كه‌ى كوردستان 24ى پشتڕاست كرده‌وه.
كه‌سوكارى ئه‌و سێ پاسه‌وانه كه يه‌كێكيان پله‌ى سه‌ربازيى نه‌قيبه، له رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه داوايان له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرد، به هانايانه‌وه بچن و رۆڵه‌كانيان له ده‌ستى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى رزگار بكه‌ن.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆماردا هاتبوو، فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق راسته‌وخۆ چاودێرى ئه‌و دۆسييه‌يه ده‌كات.
هاوكات هه‌ر دوێنێ چوار شوفێرى بارهه‌ڵگر كه خه‌ڵكى ده‌ربه‌نديخان بوون له‌گه‌ڵ 4 گه‌نجى ديكه‌ى سه‌ر به يه‌كه‌ى پاسه‌وانى سنوور له هه‌ولێر له رێگه‌ى چوونييان بۆ به‌غدا له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه بێسه‌روشوێنكران و تا ئێستا چاره‌نووسيان نه‌زانراوه.
كوردستان 24، دوێنێ له ميانى رووماڵێكى تايبه‌تدا بايه‌خێكى فراوانى به كه‌يسى رفاندنى هاووڵاتييانى كورد له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه دا.
ئا:ئ.هـ