رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسی ده‌كه‌ن

لە یاداشتێکی (٥) خاڵیدا داوایان لە سەرۆکی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسیەکان کرد کۆتایی بێنن بەم بارودۆخە ی هەرێمی کوردستانی تێی کەوتووە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f232ff6e-7b5c-48ff-b822-60cb996c5a43/Hji%20mahmud%20rekxraw.ism/manifest

K24 - هه‌ڵه‌بجه‌:

ژمارەیەك لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پارێزگای هەڵەبجە سەردانی (محەمەدى حاجی مەحموود) سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانیان کرد و لە یاداشتێکی (5) خاڵیدا داوایان لە سەرۆکی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسیەکان کرد کۆتایی بێنن بەم بارودۆخە ی هەرێمی کوردستانی تێی کەوتووە.

رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، له‌و یاداشته‌دا داوایانكردووه‌، لە رێگەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنەکان و کاراکردنەوەی پەرلەمان و جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی حکوومەت و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و کارپێنەکردنی خشته‌ نوێیه‌كه‌ی مووچه‌.