كۆنسووڵی به‌ریتانیا: ئه‌و بابه‌تانه‌ی شێكسپیر له‌سه‌ری نووسیون له ئه‌ده‌بیاتی كوردیشدا هه‌ن
باسی لە گرنگی بە ھێزكردنی بواری ھونەری و كولتووری گه‌لی كورد كرد
K24 - هه‌ولێر:
لە یادی 400 ساڵەی كۆچی ویلیا‌م شێكسپیر نووسەری ناوداری جیھانی ، ئه‌نگس مه‌ككی كۆنساڵی بەریتانیا لە هه‌رێمی كوردستان, لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لە گرنگی بە ھێزكردنی بواری ھونەری و كولتووری ئەو گەلانە كرد, كە ئێستا لە ناو شەڕدان بە تایبەت ھەرێمی كوردستان.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان 24, كۆنسووڵی بەریتانیا باسی لە كار و چالاكیيه‌كانی خۆیان كرد بۆ تێكەڵاوكردنی زیاتری لایەنی كولتووری و ھونەری ھەر دوو نەتەوەی كوردستان و بەریتانیا.