سێ لایەن كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بایکۆت دەکەن

"رێز لە داواکانمان نەگیراوە"

K24- ھەولێر:

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، سێ فراكسیۆن بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنیان كرد، چونكە ھەفتەی رابردوو لەسەر داوای ئەوان كۆبوونەوەی نائاسایی رێك نەخرا.

ھێڤی ھیاڤ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان بە ماڵپەڕی (كوردستان24)ی راگەیاند: "ھەر یەك لە فراكسیۆنی یەكێتیی و گۆڕان و خزمەت، لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگامان كرد و بەشداریمان نەكرد".

هێڤی هیاڤ گوتیشی: "ھەفتەی داھاتوو ژمارەیەكی زۆر لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەن یاداشتێكمان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەن كرد بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی نائاسایی رێكبخرێت لەسەر كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ھەڵوێستمان ھەبێت، بەڵام رێز لە داواكەمان نەگیرا و كۆبوونەوە ئەنجامنەدرا".

ئەندامەکەی گۆڕان ئاماژەشی کرد: "كۆبوونەوەكە دواخرا تا مووچە دابەشكرا، ئێستا قسەكردنمان ھیچ سوودی نییە لەسەر ئەو بابەتە، بۆیە بڕیارماندا بەشداریی لە كۆبوونەوەكە نەكەین".

ئەندامەکەی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ئاشكرای كرد: "ماوەی زیاتر لە دوو  مانگە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ئەنجام نەدراوە، ئەمڕۆ بێ ئامادەبوونی ھەر یەك لە فراكسیۆنەكانی یەكێتیی، گۆڕان، خزمەت، كۆبوونەوەكە بەڕێوەدەچێت".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2236b286-7046-4403-b5b6-a88aff382c14/ancumani%20parezgay%20hawler1.ism/manifest https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/281f4d75-2e03-4e1b-83df-5e7002bacf45/abas%20muhamad-saroki%20listi%20xzmat.ism/manifest